بنه‌ماڵه‌ی ماملێ په‌یامێك ئاراسته‌ی دامه‌زراوه‌ی كوردستان 24 ده‌كه‌ن
"ئه‌و هه‌ڵوێسته له ئێوه‌ی خه‌باتگێڕ ده‌وه‌شێته‌وه"

K24 – هه‌ولێر:
بۆ یادی 23ـیه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد محه‌مه‌دی ماملێ، كوردستان 24 به‌رنامه‌یه‌كی دۆكیومێنتاری په‌خشكرد، تێیدا خزمه‌ته‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی له بواری هونه‌ر و موزیك و كولتوور نیشاندا.
له‌مباره‌یه‌وه، مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ و بنه‌ماڵه‌ی ماملێ، په‌یامێكیان ئاراسته‌ی دامه‌زراوه‌ی كوردستان 24 كرد، تێیدا هاتووه، ئه‌و هه‌ڵوێسته له ئێوه‌ی خه‌باتگێڕ ده‌وه‌شێته‌وه، به پێویستی ده‌زانین سوپاس و پێزانینتان ئاراسته بكه‌ین.
هه‌روه‌ها له په‌یامه هاوبه‌شه‌كه‌دا هاتووه، خوازیارین شاشه رهنگینهكهتان له گه‌شه و نه‌شونمای به‌رده‌وام بێت له پێناو به‌ره‌و پێشچوونی هونه‌ری كوردی.
دۆكیومێنتارییه‌كه‌ی كوردستان24 له باره‌ی ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی ماملێ‌ی كورد:
