کورتە فیلمی "بەخششی عەقڵ" بڵاودەکرێتەوە

کورتە فیلمێکی کوردی لەبارەی ئەلزەهایمەر
کورتە فیلمی MIND CLEMENCY
کورتە فیلمی MIND CLEMENCY

K24 - هەولێر:

کورتە فیلمی MIND CLEMENCY لە دەرهێنانی وارمان سەعید، بەرھەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە و بە ھاوکاری ساڤۆ پرۆدێکشن و بادینان میدیا بەرھەم ھاتوە.

وارمان سەعید دەرهێنەری فیلمی "بەخششی عەقڵ" بە کوردستان24ـی راگەیاند، فیلمەکە لە مانگی ٩ ساڵی ٢٠٢١ لە شاری سلێمانی لە قوناغی پری پرودێکشن و پرودێکشن تەواو بووە و لە ساڵی ٢٠٢٢ دا کارەکانی پۆست پرۆدکشنی تەواوبویە بەرھەمی ساڵی ٢٠٢٢ـە.
وارمان سەعید لەبارەی فیلمەکەوە گوتی: فیلمەکە باس لە ژیانی دوو ھاوسەری بە تەمەنی ئەم سەردەمە دەکات، کە لە رووداوێکی نادیاردا کوڕەکەیان لە دەست داوە و ھیچ دەنگ و باسێکی لێ نازانن، بەهۆی رووداوی دیارنەمانی کوڕەکەیانەوە، ژنەکە تووشی نەخۆشی ئەلزەهایمەر دەبێت و هاوسەرەکەشی سەرەڕای خۆسەویستی و خزمەتکردنی هاوژینەکەی، هەوڵی چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی دەدات.  
ستافی فیلمەکە دەرچووی بەشی فیلمسازی زانکوی سلێمانین لەگەڵ چەند فیلمسازێکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداریان تێدا کردووە.

وارمان سەعید، لە زانکۆی سلێمانی بەشی دەرهێنانی تەواو کردووە، لە ساڵی 2011 وەک فۆتۆگرافەر دەستی بە کاری میدیایی کردووە، لەساڵی 2015 دەستی بە کاری فیلمسازی کردووە و لە 2017 یەکەم فیلمی دۆکیومێنتاری بەناوی 'TOUCH' بەرهەمهێناوە.