لە دوو رووداوی هاتوچۆدا 8 کەس برینداربوون

بریندارەکان ژن و منداڵی تێدایە
دوو رووداوی هاتووچۆ لە چەمچاڵ
دوو رووداوی هاتووچۆ لە چەمچاڵ

K24 - هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، شەوی رابردوو (26 کانوونی دووەمی 2022) لە دوو رووداوی هاتوچۆدا 8 کەس بریندار بوون.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، شەوی رابردوو 8 کەس لە دوو رووداوی هاتوچۆدا برینداربوون رووداوی یەکەم لەئەنجامی پێکدادانی بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای چەمچەماڵ ــ کەرکوک (بانی مەقان) روویداوە و لەئاکامدا 6 کەس برینداربوون و دەستبەجێ لەلایەن تیمی فریاکەوتنی خێرا 122 گەیەنرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ.

لەبارەی رووداووی دووەمەوە تەندروستی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، هەر لەنزیک هەمان شوێن لە درەنگانی شەودا بەهۆی وەرگەڕرانی ئۆتۆمبێلێکەوە ئافرەتێکی تەمەن (35) ساڵ و مناڵێکی (10)ساڵان برینداربوون.

کاتی گواستنەوەی یەکێك لە بریندارەکان، وێنە: تەندروستی چەمچەماڵ
کاتی گواستنەوەی یەکێك لە بریندارەکان، وێنە: تەندروستی چەمچەماڵ