کازمی گەیشتە بەسرە

دوای سەردانەکەی بۆ سەر سنووری عێراق - سووریا گەیشتە بەسرە
مستەفا کازمی. سەرۆک وەزیرانی عێراق
مستەفا کازمی. سەرۆک وەزیرانی عێراق

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ـی کانوونی دووەمی 2022، سەرۆک وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی گەیشتە پارێزگای بەسرە لە باشووری عێراق.

نووسینگەی سەرۆک وەزیران رایگەیاند، ئەمڕۆ (27ـی کانوونی دووەم/یەنایری 2022) کازمی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و بەڕێوەبەرانی ئیداری ناوچەکە گەشیتۆتە پارێزگای بەسرە.  

ئەم سەردانەی کازمی بۆ بەسرە، دوای سەردانەکەی بۆ سەر سنووری عێراق – سووریا دێت لە پارێزگای نەینەوا لە باکوری عێراق.

مستەفا کازمی، وێنە: نووسینگەی سەرۆک وەزیران
مستەفا کازمی، وێنە: نووسینگەی سەرۆک وەزیران