13 تۆن ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

لە بەندەری بەیروت دەستی بەسەردا گیرا
بەندەری بەیرت، ئەو شوێنەی بارەکەی لێ گیرا
بەندەری بەیرت، ئەو شوێنەی بارەکەی لێ گیرا

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە (27ـی کانوونی دووەم/یەنایری 2022) لە بەندەری بەیروت 13 تۆن ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "رووسیا تودەی"، پۆلیسی دادوەری بە ئامادەبوونی عەمید ماهر ئەلحەلەبی و بە هاوکاری گومرگ، دەست بەسەر بارێکدا گیرا کە 13 تۆن ماددەی هۆشبەری تێدا بووە.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان، بڕیاربووە بارەکە بەرەو نێجیریا بنێردرێت.