هاتووچۆی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه

K24- سلێمانی:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاته‌ووه، کە بەهۆی بارینی بەفر و ناله‌باری کەشوهەوا، رێگه‌ی دامێنی چیای گۆیژە و ئەزمڕ بەرەو سەرەوە، واتە بەرەو ناوچە شاخاویەکان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە بەربەست کراوە، ئه‌وه‌ش لە بەر سەلامەتی شۆفێران، كه به‌هۆی به‌فربارینه‌وه ئه‌گه‌ری خڵیسكان و هه‌ڵدێران له‌ئارادایه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی راشیگه‌یاند، سەرجەم شەقامەکانی ناوشار تاڕاده‌ك بێكێشه‌ن و هاتووچۆ تێاندا ئاساییە، بەڵام بەهۆی تەڕبونی شەقامەکان، داوا لە شۆفێران ده‌كات، پابەند بن بە خێرایە یاساییەکان و ماوەی سەلامەتی نێوانیان بپاریزن.
هه‌ر له ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووچۆی سلێمانی داوا له هاووڵاتیان ده‌كات، لە حاڵەتی پێویستدا دەتوانن پەیوەندی به‌م ژمارانه‌وه بكه‌ن:
ژمارە 100 سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش/ پارێزگای سلێمانی P.JCC
ژمارە 188 کۆنترۆڵی هاتووچۆ
ژمارە 115 بەرگری شارستانی
ژمارە 122 فریاگوزاری تەندروستی
H.B