دوو قاچاغچیی شوێنەوار ده‌ستگیر كران

"سێ پارچەی شوێنەواریان پێبوو"
دوو قاچاغچیی شوێنەوار ده‌ستگیر كران
دوو قاچاغچیی شوێنەوار ده‌ستگیر كران

K24- هه‌ولێر:

پۆلیسی فیدراڵی عێراق دوو قاچاغچیی شوێنەواریان لە بەغدا دەستگیر كرد.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، تیمه‌ هەواڵگرییەكانی لیوای 15 و لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی، بە هاوكاری مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوان، بەشی شوێنەوار، دوو قاچاغچیی شوێنه‌وارییان دەستگیركرد، كه‌ بە روونی و ئاشكرا سێ پارچەی شوێنەواریان پێبوو.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، كەلوپەلە زەوتكراوەكان رادەستی لایەنە پەیوەنداره‌كانیان كرانه‌وه‌، بۆ  گرتنەبەری رێككارە یاسایییه‌كانیش، تاوانباران درانه‌ دادگا.