سه‌رۆك كۆماری ئیسرائیل سه‌ردانی توركیا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سەرۆکی تورکیا رایدەگەیەنێت، ئیسحاق هێرتزۆگ، سەرۆک كۆماری ئیسرائیل مانگی داهاتوو سەردانی تورکیا ده‌کات، لە کاتێکدا هەردوو وڵات لە هەوڵی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیاندان.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی NTV، رایگه‌یاند، هاوتا ئیسرائیلییەکەی لە نیوەی یەکەمی مانگی شوبات، سەردانی ئه‌نقه‌ره دەکات.
ئەردۆغان راشیگه‌یاند، سەردانی سه‌رۆكی ئیسرائیل بۆ توركیا، سەردەمێکی نوێ لە پەیوەندی نێوان ته‌لئه‌ڤیڤ و ئه‌نقه‌ره دەستپێده‌كات.
تورکیا و ئیسرائیل سەردەمانێك هاوپەیمانی نزیکی یەکتری بوون، تا ئه‌وكاته‌ی ئەردۆغان رەخنەی لە سیاسەتەکانی ئیسرائیل گرت، په‌یوه‌ندییه‌كانیان گرفت و ئاڵۆزی تێکەوت.
دوای ئەوەش هێزەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر کەشتییەکی هاوکاریی مرۆیی توركیا بۆ فەلەستینیەکان، ئه‌نقه‌ره و ته‌لئه‌ڤیڤ لە ساڵی 2010 باڵیۆزەکانیان کشاندەوە، کە پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئیسرائیل بوو.