کەشناسی: لە هەندێک ناوچە بەفر دەبارێت

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
بەفربارین لە چۆمان - فۆتۆ: تەیفور محەمەد
بەفربارین لە چۆمان - فۆتۆ: تەیفور محەمەد

K24 – ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، کاریگەرییەکانی شەپۆلی بەفر و بارانبارین لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفربارین بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی شەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەوردا  دەبێت، باران باران بارین بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت، لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان.

كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەڵەبجە
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەڵەبجە
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك