4 هۆكار وا ده‌كه‌ن خه‌وت خۆش نه‌بێت
K24- هه‌ولێر:
پزیشكان 4 هۆكار بۆ تێكچوونی ئارامی و هه‌ستكردن به خه‌وێكی خۆش له شه‌ودا راده‌گه‌یه‌نن، كه به چاره‌سه‌ركردنیان ده‌توانن سیستمی خه‌ویان رێكبخه‌نه‌وه.
ده‌سته‌ی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی نیشتمانی له رووسیا رایگه‌یاند، ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه به‌رده‌وام هه‌ست به ماندووبوون و هیلاكی ده‌كه‌ن، سیستمی خۆراكیان رێك نییه.
ئه‌و ده‌سته‌یه جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی تێكچوونی سیستمی خه‌و، رۆژانه چالاكییه‌كی زۆری مرۆڤ به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت، وای لێده‌كات هه‌ست به ئارامی نه‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌سته‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی نیشتمانی رووسیا، 4 هۆكار بۆ رێكخستنه‌وه‌ی خه‌و باسكراوه:
یه‌كه‌م: كه‌مخوێنی:
وا له مرۆڤ ده‌كات، هه‌میشه هه‌ست به ماندوو بوون و هیلاكی بكات، نیشانه‌كانیشی بریتین له هه‌ناسه‌ته‌نگی، هه‌ستكردن به خنكان و سووربوونه‌وه‌ی پێست.
دووه‌م: كه‌می ڤیتامین (D):
ئه‌و جۆره‌ی ڤیتامین له رێگه‌ی تیشكی خۆره‌وه ده‌چێته ناو خانه‌كانی له‌شی مرۆڤه‌وه، به‌تایبه‌ت له وه‌رزی زستاندا خۆر به‌شێكی زۆری ڤیتامین (D) تێدایه، نیشانه‌كانی كه‌می ئه‌و جۆره‌ی ڤیتامین بریتین له ، هه‌ستكردن به هیلاكی، تێكچوونی بارودۆخی ده‌روونی.
كه‌می ڤیتامین (B12):
هۆكارێكی كاریگه‌ری كه‌م خه‌وییه، ده‌بێته مایه‌ی دروستبوونی هیلاكی تووند، كاتێك ئه‌و جۆره‌ی ڤیتامین ده‌توانرێت له به‌رهه‌مه‌كانی ئاژه‌ڵانه‌وه دابینی بكرێت.
كه‌می ڤیتامین (C):
ده‌بێته مایه‌ی تێكچوونی حاڵه‌تی ده‌روونی مرۆڤ و هیلاكی و ماندووبوون، كه وا له مرۆڤ ده‌كات هه‌میشه به‌رده‌وام هه‌ست به بێهێزی بكات.
ئه‌م جۆره‌ی ڤیتامینیش له میوه‌و ترشه‌ڵۆكه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت.