لاڤرۆڤ بۆ واشنتن: ده‌ركردنی باڵیۆزی رووسیا كارێكی ناشرینه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بۆ ژماره‌یه‌ك تۆڕ و دامه‌زراوه‌ی میدیایی جیهانی رایده‌گه‌یه‌نێت، گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا تایبه‌ت به گره‌نتییه ئه‌منییه‌كان، كۆتایی نه‌هاتووه.
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، قبوڵی ئه‌وه ناكه‌ین به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان له‌به‌رچاو نه‌گیرێن.
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راشیگه‌یاند، گره‌نتییه ئه‌منییه‌كان په‌یوه‌ستن به‌و پێشنیارانه‌ی كه رووسیا له پێشوودا له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا گفتوگۆی له‌باره كردووه.
لاڤرۆڤ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، شه‌ڕ روونادات، سزا خستنه سه‌ر مۆسكۆ له‌لایه‌ن رۆژئاواوه، واته پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ده‌شڵێت: هه‌ڕه‌شه‌كانی واشنتن بۆ ده‌ركردنی باڵیۆزی رووسیا، كارێكی ناشرینه، داواش له رۆژئاوا ده‌كه‌ین، به‌پاكی مامه‌ڵه بكه‌ن.
لاڤرۆڤ بۆ وڵاتانی ئه‌وروپی، ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌ی گفتوگۆ ده‌كه‌ن، فه‌رموون جێبه‌جێی بكه‌ن، پێویسته له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ گفتوگۆ بكه‌ین.