وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه‌

"كرێی فیوز هیچ پەیوەندییەكی بە پێوەری زیرەكەوە نییە"
وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا ده‌نگۆی وه‌رگرتنی 1000 دینار له‌ به‌رامبه‌ر لێدانه‌وه‌ی سركتی كاره‌بای ماڵانی ره‌تكرده‌وه‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

كرێی فیوز هیچ پەیوەندییەكی بە پێوەری زیرەكەوە نییە و شتێك نییە بەناوی  لێدانەوەی سركێتی پێوەری زیرەك.

لە هەندێ پەیج و ئەكاونتی ساختەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە کە گوایە وەزارەتی كارەبا بۆ لێدانەوەی سركێتی پێوەری زیرەك (1000) دینار وەردەگیرێت.

ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە و هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە بوونی خانەیەك لە پسوولەی كارەبا بەناوی كرێی فیوز هیچ پەیوەندییەكی بە پێوەری زیرەكەوە نییە.

بوونی خانەیەك بەناوی (كرێی فیوز) لە (پسوولەی هاوبەشانی كارەبا) بۆ چەند هاوبەشێكی كارگە گەورەكان دەگەڕێتەوە كە گۆڕەری تایبەت بە خۆیان هەیە و لە چاپكردنی پسوولەی نوێ، ئەم خانەیە لادەبرێت.