كازمی: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ درێژكراوه‌ی هێرشی سه‌ر باره‌گاكانه

K24 - هه‌ولێر:
مستەفا کازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە بەیاننامەیەکدا بە توندی سەرکۆنەی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا کرد و رایگەیاند، هێرشەکەی ئەمڕۆ کارێکی تیرۆرستی ترسنۆکانەیە و سووربوونی چەتەکان لە لێدانی ئاسایشی گەلی عێراق دووپاتدەکاتەوە.
کازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا هەوڵێکە بۆ لەکەدارکردنی ناوبانگی عێراق و مەترسییە لەسەر پێوەرەکانی فڕۆکەوانی نێودەوڵەتی لە فڕۆکەخانەکانی عێراق و دروستکردنی گومانە لەسەر ئاسایشی ناوخۆ.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا کازمی روونیکردووەتەوە؛ هێرشەکەی ئەمڕۆ درێژکراوەی زنجیرە هێرشەکانی پێشووە بۆ سەر دامەزراوەکانی دەوڵەت و پارتە سیاسییەکان، کە هەوڵێکن بۆ شکاندنی شکۆی دەوڵەت و یاسا.
لە کۆتاییدا کازمی داواییەکی لە لایەنە سیاسییەکان کرد و گوتی: داوا لە تەواوی هێز و لایەن و رەوتە سیاسییەکان دەکەم، سەرکۆنەی ئەم هێرشە مەترسیدارە بکەن و پاڵپشتی هێزە ئەمنییەکان لە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە دژی مووشەکهاوێژەکان بکەن.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (28ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022)، شه‌ش مووشه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كه‌وتنه خواره‌وه، له رێگه‌ی سیستمی دژه مووشه‌كه‌وه به‌رپه‌چی هێرشه‌كه دراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاماژه به‌وه‌ش كراوه فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی زیانی به‌ركه‌وتووه.