پرسەنامەیەك لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه‌

"پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو شێخ خاڵس شێخ جەواد بەرزنجی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم"
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو "شێخ خالس شێخ جه‌واد به‌رزنجی" كه‌سایه‌تی ناسراوی شاری هه‌ولێر كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو شێخ خاڵس شێخ جەواد بەرزنجی کەسایەتیی ناسراوی شاری ھەولێر دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی ببەخشێت.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان