منداڵێك به‌یاریكردن به مۆبایلی دایكی پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
منداڵێك له ویلایه‌تی "نیوجێرسی"ی ئه‌مه‌ریكا یاری به مۆبایلی دایكی ده‌كات و به ئۆنلاین كه‌لوپه‌لێكی زۆر ده‌كڕێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌چێته ناو هه‌ژماره بانكییه‌كه‌ی دایكی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاره‌كه ده‌دات.
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، منداڵه‌كه هێشتا 2 ساڵی ته‌واو نه‌كردووه و ته‌مه‌نی 22 مانگه، له رێگه‌ی مۆبایلی دایكییه‌وه ده‌چێته ناو پێگه‌ی "وۆڵ مارت"، كه پێگه‌یه‌كی بازاڕكردنی ئۆنلاینه، كه‌لوپه‌لێكی زۆر و جیاوازی ناو ماڵ ده‌كرێت.
دایكه‌كه ناوی "مادۆ كومار"ـه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ژماره‌یه‌ك سندوقی پێچراو بۆ ماڵه‌كه‌مان تووشی سه‌رسوڕمان بووین، دواتر سندوقی دیكه‌ش گه‌یشتن، كه كه‌لوپه‌لی ناو ماڵ بوو، كرێكاره‌كان گوتیان ئه‌وه داواكارییه‌كه‌تانه و واژووی بكه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دواتر زانیمان منداڵه بچووكه‌كه‌م له رێگه‌ی مۆبایله‌كه‌مه‌وه چووته پێگه‌ی كڕین و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی داواكردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی 1700 دۆلار داوه و كۆمپانیاكه‌ش پاره‌كه‌ی خۆی وه‌رگرتووه.
دایكه‌كه روونیكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی 75%ی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی منداڵه‌كه‌م كڕیبوونی، گه‌یشتن، په‌یوندیم به كۆمپانیاكه كرد و له هه‌ڵه‌ی منداڵه‌كه‌م ئاگادارم كردنه‌وه، ئه‌وانیش بڕیاری وه‌رگرتنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیان دا و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیان پێدام، پاره‌كه‌م بۆ بگه‌ڕێننه‌وه.
روونیشكرده‌وه، دوای ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی منداڵه‌كه‌م كردی و ئه‌و هه‌موو كه‌لوپه‌له‌ی كڕی پاره‌ی خه‌رج كرد، ئێستا پاسوۆردم بۆ مۆبایله‌كه‌م داناوه، تا چیدیكه نه‌توانێت ده‌ستكاری مۆبایله‌كه‌م بكات.