پیاوێك دوای 20 ساڵ زیندانیكردن ئاشكرابوو بێتاوانه
K24 - هه‌ولێر:
دادگای ویلایه‌تی "شیكاگۆ"ی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری ئازادكردنی پیاوێكی ده‌ركرد، كه ماوه‌ی 20 ساڵ به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندان بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌شی ئه‌نجام دابێت.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "تایمز"ی به‌ریتانی، 4 رۆژ به‌ر له ئێستا "كیڤن دوگار" به چاوی پڕ فرمێسك و دڵێكی خۆش و جه‌سته‌یه‌كی ماندووه‌وه گرتووخانه‌ی "كۆك كاونتی"ی به‌جێهێشت و له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه پێشوازی كرا.
رۆناڵد سافیر، پارێزه‌ری "كیڤن دوگار" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كیڤن زۆر دڵخۆشه، دوای ئه‌وه‌ی ئازاد كرا، به‌ڵام پێویسته خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و جیهانه بگونجێنێت، كه به‌ر له 20 ساڵ جێیهێشتووه، ئێستا زۆر شت گۆڕاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و كاته‌ی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستگیركرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كیڤن به‌وه تۆمه‌تبار كرابووه، كه شه‌ڕی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ئه‌ندامانی گرووپێكی مافیایی له ناوچه‌ی "نۆرس ساید"ی ویلایه‌تی شیكاگۆ كردووه، دواتر ده‌ستگیركرا و خرایه زیندانه‌وه.
له ساڵی 2016 برایه‌كی دوانه‌ی كیڤن، كه ناوی "سمیس"ـه، ئه‌و كات ته‌مه‌نی (38) ساڵ بووه، هاته به‌رده‌م دادوه‌ر و دانی پێدانا، كه ئه‌و بووه ته‌قه‌ی كردووه و كه‌سه‌كه‌ی كوشتووه، به‌ر له‌وه‌ش نامه‌ی بۆ برا زیندانیكراوه‌كه‌ی نووسیبوو، كه ده‌یه‌وێت ئه‌و باره قورسه‌ی سه‌ر سینگی هه‌ڵبگرێت، ئه‌گه‌ر نا ده‌یكوژێت.
له نامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "ده‌مه‌وێت خۆم پاك بكه‌مه‌وه و خوا لێم خۆش بێت، ئه‌و كاته راستییه‌كه‌م نه‌دركاندووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزه و بوێرییه‌م نه‌بووه له‌كاتی خۆیدا دان به راستییه‌كه‌دا بنێم".
هه‌رچه‌نده سیمیس دانی به‌وه نا ئه‌و بووه تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه، به‌ڵام دادوه‌ر بڕوای به دانپێدانانه‌كه‌ی نه‌كرد و رازی نه‌بوو جارێكی دیكه دادگاییكردنی كیڤن دووباره بكرێته‌وه.
دوای ئه‌وه پارێزه‌ری كیڤن دۆسیه‌كه‌ی له رێگه‌ی "سه‌نته‌ری تاوانباركردنی به‌هه‌ڵه"ی سه‌ر به زانكۆی "نۆرس وێسترن" كرده‌وه، توانی دادگا له‌سه‌ر ئه‌وه رازی بكات، دادگایكردنه‌كه دووباره بكرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بڕوای پێیانهێنا، كه كیڤن بێتاوانه.
دادگا پێداچوونه‌وه‌ی بۆ دۆسیه‌كه‌ی كیڤن كرد و بڕیاری دا ئازاد بكرێت، له (25ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) خێزانه‌كه‌ی پێشوازییان له كیڤن كرد، به‌ڵام ئازادكردنه‌كه‌ی مه‌رجداره و له‌ژێر چاودێریدا ده‌مێنێته‌وه.
As CWC client, Kevin Dugar, pulled away from Cook County Jail, he enjoyed a plateful of chicken wings- his first meal back in the free world. pic.twitter.com/Rndkqy9Ez9
— CenterOnWrongfulConvictions (@NorthwesternCWC) January 27, 2022