ده‌ره‌نجامی ده‌مه‌قاڵه‌ی دوو دراوسێ ئافره‌تێك كوژرا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی پارێزگای زیقار رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئه‌نجامی ده‌مه‌قاڵی دوو دراوسێ، ژنێك كوژرا و منداڵه‌كانیشی بریندار بوون.
پۆلیسی زیقار رایگه‌یاند، له ناوه‌ڕاستی شاری ناسرییه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای زیقار، دوو دراوسێ ده‌بێته ده‌مه‌قاڵیان، ده‌ره‌نجام ئافره‌تێك ده‌كوژرێ و 3 له منداڵه‌كانیشی بریندار ده‌بن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌ی پۆلیسی زیقار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ناوچه‌ی (ته‌ڵیعه)ـه‌ی ناوه‌ڕاستی شاری ناسرییه، دوای دروستبوونی ده‌مه‌قاڵیی له نێوانی دوو دراوسێ، رووداوی ته‌ققه‌كردنی لێكه‌وته‌وه، بووه هۆی كوژرانی ئافره‌تێكی له دایكبووی 1964 و بریندار بوونی 3 له منداڵه‌كانی، كه هه‌ر یه‌كه‌یان له‌دایكبووی (1999، 2002 و 2004)ـن.
پۆلیسی زیقار روونیكرده‌وه، ته‌رمی ئافره‌ته كوژراوه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ئه‌و شاره كرا و بریندارانیش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن گوازرانه‌وه. ده‌شڵێت: "بكوژی ئه‌و ئافره‌ته بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه و بۆ ئه‌مه بازگه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه.