ئۆكرانیا ناوچه‌یه‌كی بۆردوومانكرد
K24 - هەولێر:
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دۆنیتسك رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی بۆردوومانی هێزه‌كانی ئۆكرانیا، هاووڵاتییه‌ك بریندار بوو.
ئیدوارد باسورین، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دۆنیتسك رایگه‌یاند، ئه‌لیكساندرۆ فه‌كا، هاووڵاتییه‌كی ئه‌و ناوچه‌یه‌یه، به‌هۆی بۆردوومانی هێزه‌كانی سوپای ئۆكرانی، بریندار بوو.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیس گوتیشی، ئاگربه‌ست له نێوان هێزه ناكۆكه‌كاندا نییه، خه‌ریكه جه‌نگه‌كه په‌ره ده‌سێنێت، ئۆكرانیا هێزێكی زۆری له‌و ناوچه‌یه‌دا بڵاوكردووه‌ته‌وه، چه‌كی قوورسیشیان لایه.
كۆماری دۆنیتسك، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێكه‌وه هێزی دژ به حكومه‌تی ئۆكرانی راگه‌یه‌ندراوه، ئه‌وان به زمانی رووسی ده‌دوێن، تا ئێستا له ئاستی ئه‌وروپا و جیهاندا به فه‌رمی دانی پێ دانه‌نراوه، كه له رێگه‌ی ریفراندۆمی 2014 له ئۆكرانیا جیابوونه‌وه.
ژماره‌ی دانیشتوانی دۆنیتسك 975 هه‌زار كه‌سن، به خه‌ڵووز ئاسن ده‌وڵه‌مه‌نده، له بواری وه‌رزشیش یانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ئێجگار به‌ناوبانگه.