له‌سه‌ر "پادشای هاتریك" مێسی پێش كریستیانۆ كه‌وته‌وه
پێگه‌ی ترانسفێر ماركێتی ئینگلیزی كه تایبه‌ته به ئامار و داتا و نرخی یاریزانانی تۆپی پێ، له دوایین توێژینه‌وه‌یدا ده‌ریخستووه كه له ڕووی تۆماری هاتریكه‌كانه‌وه مێسی له پێش كریستیانۆ دێت.
سه‌رچاوه‌كه ریزبه‌ندی 10 یاریزانی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا زۆرترین هاتریكیان له دوای ساڵی 2000ـه‌وه تۆمار كردووه.
به گوێره‌ی داتایه‌كانی پێگه‌ی ترانسفێر ماركێت لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌ریه‌كه‌یان 48 هاتریكیان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و 5 خوله به‌هێزه‌ی ئه‌ورووپا تۆمار كردووه، به‌ڵام مێسی به كه‌مترین یاریی ئه‌و ژماره‌یه‌ی تۆمار كردووه كه 795 یارییه، به‌ڵام ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه به 887 یاری گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ژماره‌یه كه 48 هاتریكه.
ئه‌مه‌ش ریزبه‌ندی ئه‌و یاریزانانه‌یه كه زۆرترین هاتریكیان له سه‌ده‌ی 21 كردووه
1ـ لیۆنێل مێسی 48 هاتریك له 795 یاری
2ـ كریستیانۆ 48 هاتریگ له 887 یاری
3ـ لیڤاندۆڤسكی 23 هاتریك له 544 یاری
4ـ لویس سوارێز 18 هاتریك له 483 یاری
5ـ ماریۆ گۆمێز 17 هاتریك 479 یاری
6ـ سێرخیۆ ئه‌گوێرۆ 17 هاتریك له 629 یاری
7ـ ئیدینسۆن كاڤانی 14 هاتریك له 609 یاری
8ـ هاری كین 13 هاتریك له 371 یاری
9ـ ئیبراهیمۆڤیچ 13 هاتریك له 639 یاری
10ـ تیری هێنری 11 هاتریك له 472 یاری