پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌

"دابارین ده‌وه‌ستێت"
پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌
پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌

K24 - هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییه‌كانی بۆ ئه‌مشه‌و و رۆژانی داهاتوو ده‌خاته‌ روو.

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و ئاسمان بەرەو نیمچە هەوری دەگۆرێت، لە زۆربەی ناوچەکاندا دابارین (به‌فر و باران) دەوه‌ستێت.

كه‌شناسی راشیگه‌یاند، بۆ بەیانی رۆژی یەکشەممە 30 كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، پێشبینی دابارین بە شێوەی بەفر و باران لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم، ده‌كرێت.

كه‌شناسی روونیكرده‌وه‌، سەبارەت بە پلەکانی گەرمای ئەمشەو لە ناوچە جیاوازه‌كانی هەرێمی كوردستان، لە سەرووی سفری پلەی سیلیزی دەبێ، تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفر نزم دەبێتەوە، بەتایبه‌تی له‌ ناوچە سنووریەکاندا.

كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، تاوه‌كو رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما لە 3 پله‌ تاوه‌كو 4 پلەی سیلیزی، روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

بڕی بارانبارین له‌ ماوه‌ی 12 کاتژمێری رابردوو، (9 بەیانی تاکو 9 ئێوارە)، بەم شێوەیە بوو:

هەولێر 2.2

سلێمانی 0.1

کەرکووک 1

دهۆک 0.8

پیرمام 2.6

چەمچەماڵ 2

زاخۆ 1.2

شەمامک 2.3

ئاکرێ 1.2

بارزان 1.8

بازیان 1.2

دوکان 0.4

حاج ئۆمەران 1.4

هەڵشۆ 5.2

خەبات 0.6

پێنجوین 0.8

ماوەت 0.6

قەڵادزێ 0.4

سمێلان 0.4

مێرگەسۆر 8.8

سیدەکان 0.8

چۆمان 4