پلاسخارت جه‌خت له‌ دیالۆگی نێوان هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌كاته‌وه‌

"هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ عێراق، پشتیوانیكردنیەتی بۆ تێپەڕاندنی ئەو كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه‌"
خاتوو جينين پلاسخارت، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق
خاتوو جينين پلاسخارت، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق

K24- هه‌ولێر:

نووسینگه‌ی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، كازمی پێشوازی لە خاتوو جينين پلاسخارت، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پلاسخارت له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و پێشهاتە نوێیەكان هەروەها هاوكاری و هەماهەنگی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان، گفتوگۆ كرا.

له‌ دیداره‌كه‌دا پلاسخارت رایگەیاند، هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ عێراق، پشتیوانیكردنیەتی بۆ تێپەڕاندنی ئەو كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه‌.

پلاسخارت تەئكیدی لە گرنگی دیالۆگ وەک رێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی جیاوازیەکان كردەوە.