هۆشداری لە شەپۆلێکی دیکەی مەترسیداری کۆرۆنا دەدرێت

هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان بە ئۆمیکرۆن لە عێراق تۆمار نەکراوە
فۆتۆ: AA
فۆتۆ: AA

K24 - هەولێر

وەزارەتی تەندروستی عێراق، هۆشداری لە شەپۆلێکی دیکەی مەترسیداری کۆرۆنا دەدات و رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان بە ئۆمیکرۆن لە عێراق تۆمار نەکراوە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، رەتیکردەوە هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان، بە ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا، لە جۆری ئۆمیکرۆن، لە عێراق تۆمار کرابێت.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشکرد "ئێستا زۆربەی حاڵەتەکانی تووشبوون، ئەو کەسانەن کە ڤاکسینییان وەرنەگرتووە".

سەیف بەدر، هۆشداریدا لە شەپۆلێکی دیکەی مەترسیدارتر لەوانەی پێش خۆی. جەختیشی لەسەر گرینگی پابەندبوونی هاووڵاتییان بە رێکارەکانی خۆپارێزی و وەرگرتنی ڤاکسین کردەوە.