به‌كۆمه‌ڵ ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر ژنێك
K24 - هه‌ولێر:
دایكێكی ته‌مه‌ن (20) ساڵه له شاری "ده‌لهی"ی هیندستان رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژییه‌كی به‌كۆمه‌ڵ و ئازاردانێكی زۆر بووه، له ناوه‌ڕاستی قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆردا لێی ده‌درێت و سووكایه‌تی پێده‌كرێت، پۆلیس (11) كه‌سی ده‌ستگیركردووه، كه (9) كه‌سیان ئافره‌تن.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، چوار پیاو ژنێكیان له ماڵه‌كه‌ی رفاندووه و ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ری، دواتر قژیان بڕیوه و به خه‌ڵووز ده‌موچاویان ره‌ش كردووه، ئینجا له‌نێوان خه‌ڵكێكی زۆردا رایده‌گرن و سووكایه‌تی پێده‌كه‌ن.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ده‌ستدرێژییه به‌كۆمه‌ڵه‌كه له تۆڵه‌ی خۆكوشتنی هه‌رزه‌كارێك بووه، كه ئه‌و ژنه هاوسه‌رداره پێشتر ره‌تیكردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌رزه‌كار بێت، له‌كاتێكدا ژنه‌كه منداڵێكی (3) ساڵه‌شی هه‌یه و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین.
خوشكێكی ئه‌و ژنه‌ی ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێشتر خێزانی خوشكه‌كه‌م ناچار كراون ماڵه‌كه‌یان بگوازنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رزه‌كارێك تووشی خۆشه‌ویستی خوشكه‌كه‌م بووه، به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه و پێیگوتووه له هاوسه‌ره‌كه‌ت جیاببه‌وه و له‌گه‌ڵ من به، به‌ڵام هه‌ر ره‌تكراوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه خێزانی هه‌رزه‌كاره‌كه سه‌ركۆنه‌ی خوشكه‌كه‌میان كردووه، كه هۆكاری خۆكوشتنی كوڕه‌كه‌یان بووه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌ی ئه‌و ژنه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه له شه‌قامه‌كان راده‌كێشرێت و لێیده‌درێت و سووكایه‌تی پێده‌كرێت، ئه‌و كه‌سه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی زیاتر خه‌مباری كردم، ژماره‌یه‌كی زۆری ئافره‌تان به‌شدارییان له سووكایه‌تی و ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كه كردووه، كه ماوه‌ی (2) كاتژمێر به‌رده‌وام بووه.
پۆلیسی شاره‌كه روونیكرده‌وه، تا ئێستا (11) كه‌سیان به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی و لێدان ئه‌شكه‌نجه‌دانی ژنه‌كه ده‌ستگیركراون، كه (9) كه‌سیان ئافره‌تن، هێشتا لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و پێشبینی ده‌كه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆری دیكه‌ش ده‌ستگیربكرێن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، قوربانییه‌كه له‌ژێر ده‌ستی هێرشكاره‌كان رزگار كراوه و له ماڵێكدا پارێزراوه، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه پاسه‌وانی ده‌كرێت.