بومه‌له‌رزه‌ ناوچه‌یه‌كی كوردستانی هه‌ژاند

تا ئێستا زیانه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراون
هێڵكاری پێوانه‌كردنی بومه‌له‌رزه‌ به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر
هێڵكاری پێوانه‌كردنی بومه‌له‌رزه‌ به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (30ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) بومه‌له‌رزه‌یه‌ك قه‌زای مه‌خموری هه‌ژاند، كه‌ له‌لایه‌ن به‌شی بومه‌له‌رزه‌زانیی ده‌سته‌ی پێشبینی كه‌شوهه‌وا و بومه‌له‌رزه‌ تۆماركراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زارتی گواستنه‌وه‌ی عێراقدا هاتووه‌، بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ گوڕی 3.4 پله‌ی رێخته‌ر تۆمار كراوه‌ و كاتژمێر 5:55ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ روویداوه‌.

ده‌سته‌ی پێشبینی كه‌شوهه‌وا و بومه‌له‌رزه‌زانی ئاشكرای كرد، بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ روونی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی قه‌زاكه‌ هه‌ستی پێكراوه‌، به‌ڵام ده‌سته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌ هیچ زیانێك نه‌كردووه‌.