بۆريس جۆنسن وه‌ڵامی نێچیرڤان بارزانی ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نامه‌يه‌كى له سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا "بۆريس جۆنسن"ـه‌وه پێده‌گات، كه تيايدا پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى به سه‌قامگيريى درێژخايه‌نى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه و دوا سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ له‌نده‌ن وه‌ك ده‌رفه‌تێكى گرنگ بۆ تاووتوێكردنى هاريكاريى نێوان هه‌ردوولا له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، له وه‌ڵامى نامه‌يه‌كى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا ده‌نووسێت: "خۆشحاڵ بووم کە ئەیلوولی رابردوو لە لەندەن میوانداریم کردن، دوای ئەوەی ساڵى 2015 سەردانی هەولێرم کرد. بەریتانیا هاوبەشیمان زۆر بەرز دەنرخێنێت و پابەندی سەقامگیری و ئاسایشی درێژخایەنی عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق دەمێنێتەوە".
جۆنسۆن له نامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "دیدارەکه‌مان دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندیی نزیکمان و تاووتوێکردنی ئەو هاوکارییە زۆر گرنگەی کە دژ بە داعش هەمانە، هەروەها بۆ راگۆڕینەوەمان لەبارەی پرسە ناوچەییەکانەوە".
له به‌شێكى ديكه‌ى نامه‌كه‌دا نووسيويه‌تى: "بە بیستنی باشتربوونی پەیوەندییەکانتان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ‌دا زۆر خۆشحاڵ بووم. هه‌روه‌ها بەریتانیا پشتگیری لە خواستی بەڕێزتان بۆ چاکسازی لە ریزەکانی پێشمەرگەدا دەکات".