چیرۆكی خه‌مناكی دوو هاوسه‌ر
K24 – شنگال:
قاسم و نه‌سرین، له په‌رستگه‌ی لالش یه‌كدییان بینی بوو، ئه‌وان خۆشه‌ویستیی یه‌كدیی چووبووه دڵیانه‌وه. دواتر قاسم خوازبێنی نه‌سرینی كرد و ژیانی هاوسه‌رگیریان پێكهێنا.
دوای سێ مانگ به‌یه‌كه‌وه بوون، شه‌وێك نه‌سرین له خه‌ودا جه‌ڵته‌ی دڵ لێی ده‌دات و به‌و هۆیه‌وه ماڵئاوایی له ژیان ده‌كات.
قاسمی هاوسه‌ری، به‌رگه‌ی خه‌می دووری و دابڕانی نه‌سرین ناگرێت و دوای 32 رۆژ له مه‌رگی هاوسه‌ره‌كه‌ی، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
كه‌سوكاری نه‌سرین و قاسم شیوه‌نیان بۆ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، خۆزگه قاسم بمابوایه و وه‌ك یادگاری نه‌سرین هه‌مووان له ده‌وری بوونایه.