كریستیانۆ هه‌ڵوێستی خۆی له دژی گرینوود راگه‌یاند
ماسۆن گرینوۆد بەهۆی ئازاردانی هاوڕێ کچەکەی سزایەکی قورس چاوه‌ڕێی ده‌كات و به‌هۆیه‌وه كریستیانۆ و چه‌ندان یاریزانی دیكه له سۆشیاڵ میدیا ئه‌و یاریزانه‌یان له هاوڕێیه‌تی خۆیان سڕییه‌وه.
هارێت رۆبسۆن هاوڕێ کچەکەی ماسۆن گرینوۆد یاریزانەی لاوەکەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، لە ستۆری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی بە دەموچاوی خوێناوی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی کە ئەو یاریزانە بە زۆر داوای سەرجێی لێکردووە، ئەویش داواکەی رەتکردووەتەوە هەربۆیەش رووبەڕووی بووەتەوە و بە شێوەیەکی دڕندانە تووشی لێدان و ئازاری کردووە. ئەو کچە بەریتانیە تۆمارە دەنگیەکەشی بڵاوکردووەتەوە کە یاریزانەکە بەزۆر داوای سەرجێی لێدەکات.
دوای بڵاوبونەوەی ئەم دیمەنانە یانەی مانچێستەر یونایتد بەفەرمی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و لە بەیاننامەکەدا هاتووە ئەوان چاوەڕێ راستی و دروستی هەواڵەکە دەکەن، ئەگەر بێت‌و دادگا ئەم روداوە بسەلمێنێت، ئەو کات سزایەکی قورس چاوەڕێ گرینوۆد دەکات.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، به‌شێك له یاریزانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناوی گرینوودیان له لیستی هاوڕێیه‌كانیان سڕییه‌وه، كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی پێش هه‌مووان له سۆشیاڵ میدیا گرینوودی لای خۆیان سڕییه‌وه، هه‌ریه‌كه له كاڤانی و داڤید دیخیا هه‌مان كاریان له دژی گرینوود كرد.