بەرمیلێك نەوتی برێنت 91 دۆلاری تێپەڕاند

دوای 7 ساڵ نەوتی برێنت 91 دۆلاری تێپەڕاند
نرخی نەوتی خامی برێنت بۆ سەرووی 91 دۆلار بەرزبوویەوە
نرخی نەوتی خامی برێنت بۆ سەرووی 91 دۆلار بەرزبوویەوە

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ دوو شەممە، نرخی نەوتی برێنت لە %1 بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە 7 ساڵی رابردوودا، ئەمەش بەهۆی بوونی ترس و تەنگژەی سیاسی لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەمڕۆ دوو شەممە (31ـی کانوونی دووەم/یەنایری 2022) نرخی نەوتی خامی برێنت 1.22 دۆلار بەرز بوویەوە و نرخی بەرمیلێک گەیشتە 91.25 دۆلار.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، ترسی ململانێی سەربازی لە ئۆکرانیا بەرزکردەوە، کە ئەمەش کە دەبێتە هۆی تێکدانی بازاڕەکانی وزە، بەتایبەتی دابینکردنی گازی سروشتی بۆ ئەوروپا.

بە گوێرەی پێشبینی گروپی کۆپمانیاکانی "Credit Suisse" کە لە بواری وەبەرهێنانی بانکیدا کار دەکەن، رەنگە نرخی بەرمیلێك نەوتی خامی برێنت بگاتە 100 دۆلار.