کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی لەگەڵ موقتەدا سەدر دەستیپێکرد

K24 – هەولێر
لەسەر دەستپێشخەری سەرۆک بارزانی، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە نەجەف دەستیپێکرد.
سەرۆک مەسعود بارزانی، لە دەستپێشخەریەکدا، ههریهكه له نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان و محهمهد حهلبووسی، سهرۆكی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق، سەردانی سەید موقتەدا سەدر بكەن و لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان راوێژ بكەن.
سەرۆک بارزانی، ئەمڕۆ دووشەممە 31/1/2022، لە پەیامێکدا رایگەیاند: " لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتەڕوو. لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیارم كردووە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن و، لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان ڕاوێژ بكەن. هیوادارم ئەم دەستپێشخەرییە ئەنجامی ئیجابی هەبێت و لە بەرژەوەندیی عێراق و هەموو پێكهاتەكانیدا بێت".
دوای پەیامەکەی سەرۆک بارزانی، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی گەیشتنە نەجەف و کەمێک پێش ئێستا لە حەنانە کۆبوونەوەیان لەگەڵ موقتەدا سەدر دەستپێکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان خەمیس خەنجەر، بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کردووە.

