هونه‌ر‌مه‌ندێكی گه‌نجی شنگال گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (31ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) هونه‌رمه‌ندی گه‌نج "سه‌بری شنگالی" له ته‌مه‌نی (39) ساڵیدا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌بری شنگالی، كه به "سه‌بری قاسم خدر" ناسراوه، له بواری هونه‌ری فۆلكلۆریدا رۆڵێكی دیاری هه‌بووه، هه‌ر له منداڵییه‌وه سترانی هونه‌رمه‌ندانی ده‌گوته‌وه، به‌تایبه‌تی سترانه‌كانی "قەپال بابێ عەتۆ"ی گوتووه‌ته‌وه.
View this post on Instagram
سه‌بری شنگالی، له‌گه‌ڵ براكه‌ی "خه‌لۆ سنگالی"، كه ئه‌ویش هونه‌رمه‌ندی فۆلكلۆره، به یه‌كه‌وه سه‌دان سترانی فۆلكلۆرییان گوتووه‌ته‌وه، پارێزگاری‌یان له هونه‌ری فۆلكلۆری چیای شنگال كردووه.
سه‌بری شنگالی، دوای ئاواره‌بوونی له كه‌مپی "قادیا"ی ئێزدییه‌كان نیشته‌جێبوو، خاوه‌نی 6 منداڵه، 4 كوڕ و 2 كچ، به‌ر له ئاواره‌بوونیان له كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی "بۆرك" له ناحیه‌ی سنونێ ده‌ژیان.