یانه‌یه‌كی پرێمه‌رلیگ گواستنه‌وه‌ی كریستیان ئێریكسنی راگه‌یاند

سیمۆن كایه‌ر كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك له‌گه‌ڵ كریستیان ئێریكسنی یاریزانی هاونیشتیمانی
سیمۆن كایه‌ر كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك له‌گه‌ڵ كریستیان ئێریكسنی یاریزانی هاونیشتیمانی

ئەمڕۆ یانەی برێنتفۆرد لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند گرێبەستێکیان لەگەڵ کریستیان ئێریکسنی دانیمارکی و یاریزانی پێشووی تۆتێنهام و ئینتەرمیلان واژۆ کردووە و گرێبەستەکەش بۆ ماوەی شەش مانگ دەبێت و دەتوانن گرێبەستەکە بۆ ساڵێکی زیاتر نوێ بکەنەوە، گرێبەستەکەش بە مەرجێک واژۆ کراوە فیفا لەسەری رازی بێت.

ئێریکسن لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای رابردوو لە کاتی یارییەکەی دانیمارک بەرامبەر فینلاند لەنێو یاریگا تووشی جەڵتەی دڵ بوو، بەهۆیەوە لە یاریگاکان دوور کەوتەوە، دواتر ئینتەر میلان گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵوەشاندەوە، چونکە یاساکانی سێریا ئەی رێگەیان نەدا یاریزانێک لە خولەکەیان یاریی بکات کە ئامێری رێکخستنی دڵی بۆ دانرابێت.

ئێریکسن لەگەڵ ئەیاکس دەستی بە کاروانی پیشەگەری کرد و لە ماوەی پێنج ساڵدا سێ ناسناوی لەگەڵ ئەم یانەیە بردەوە، پێش ئەوەی پەیوەندی بە تۆتێنهام بکات و ئەم یاریزانە 226 یاریی بە درێسی سپێرز کرد، دوای شەش ساڵ و نیو رووی لە ئینتەر کرد و لە ماوەی هەژدە مانگدا  26 یاریی بە درێسی ئینتەر کرد و لەگەڵ ئەم یانەیە ناسناوی سێریا ئەی بردەوە.

یانه‌ی برینتفۆرد ئه‌م وێنه‌یه‌ی داناوه‌ وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیان ئێریكسن
یانه‌ی برینتفۆرد ئه‌م وێنه‌یه‌ی داناوه‌ وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیان ئێریكسن