سەدر پەیامێکی نوێی راگەیاند

"پێشوازی لە دانوستاندن لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی ده‌کەین"
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در

K24 – هەولێر

دوای کۆبووەنەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی، موقتەدا سەدر لە تویتێکدا سووربوونی خۆی لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە دووپاتکردەوە و رایدەگەیەنێت "تیرۆر و توندوتیژی دژی گەل و هاوبەشەکانمان رابگرن".

موقه‌تدا سه‌در، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیادی، تویتێكی بڵاوكرده‌وه‌ و نووسیویه‌تی: "تیرۆر و توندوتیژی دژی گه‌ل و هاوبه‌شه‌كانمان بوه‌ستێتن".

سه‌در له‌ تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "پێشوازی لە دانوستاندن لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی ده‌کەین و خه‌ریكی پێكهێنانی حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتمانین.

موقته‌دا سه‌در له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر له‌ ده‌ستنووسێكدا پێشوازیكردنی ئۆپۆزسیۆن ده‌ربڕی
موقته‌دا سه‌در له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر له‌ ده‌ستنووسێكدا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی پێشوازیكردنی ئۆپۆزسیۆن ده‌ربڕی