ئه‌مه‌ریكا نرخی ڤیزای خوێندن به‌رز ده‌كاته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
بڕیارە لەمانگی ئه‌یلوول / سێپتێمبه‌ری داهاتوو، واشنتن پارەی ڤیزای (ناکۆچبەری) بە بڕی 85 دۆلار زیاد بکات.
ڤیزای ناکۆچبەری له ڤیزای خوێندن، گەشتیاری و كار پێكهاتووه، له ئێستادا بڕی 160 دۆلار له‌به‌رامبه‌ریدا وه‌رده‌گیرێت، ئیدارەی بایدن پێشنیاری کردووە ئەم نرخە بۆ 245دۆلار زیاد بکرێت.
دەیڤد بایەر، پسپۆڕی کاروباری کۆچبەران لە پەیمانگای کەیتۆ لە واشنتن، راگەیاند، هەموو ئەم زیادبوونی نرخانە لە کاتێکدایه، ره‌وتی گەشتیاری و هاتن بۆ ئەمه‌ریکا لە نزمترین ئاستیدایە.
بایه‌ر گوتی: "وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا وایکردووە خەڵکی شەش مانگ تا ساڵێک بۆ وه‌رگرتنی ڤیزا چاوه‌ڕێ بكه‌ن".
بەگوێرەی ئاماره‌كانی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا، ڤیزای گەشتیاری، كار و خوێندن زۆرترین داوایان لەسەرە.
لە چەند ساڵی رابردوودا، رێژه‌ی گەشتکردن بۆ ئەمه‌ریکا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە، چاودێران هۆكاره‌كه‌ی بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی واشنتن له جیهاندا ده‌گه‌ڕێننه‌وه.