به فهرمی لامپارد بۆ راهێنهرایهتی گهڕایهوه پرێمهرلیگ
فرانک لامپارد بە فەرمی بۆ ماوەی دوو ساڵ و شەش مانگ بە راهێنەری ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی دەستنیشان کرا.
یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند لەگەڵ فرانک لامپارد گەیشتنە رێککەوتن بۆ ئەوەی تاکو مانگی یۆنیۆی 2024 ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان وەربگرێت و گرێبەستەکەی نێوانیان بۆ ماوەی دوو ساڵ و شەش مانگ واژۆ کرد.
لامپارد لەگەڵ ئێڤەرتۆن دەست بەکار دەبێت و لە پێنجی ئەم مانگە لە قۆناغی چوارەمی جامی فا لە یارییەکەیان بەرامبەر برێنتفۆرد سەرکردایەتی ئێڤەرتۆن دەکات.
لامپارد لە 2018 لەگەڵ دێربی کاونتی دەستی بە راهێنەرایەتی کرد و دواتر ئەرکی راهێنەرایەتی تیپی یەکەمی چێڵسی وەرگرت و پێش ئەوەی ببێتە راهێنەریئێڤەرتۆن.