سلێمانی.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا 6 کەس بوونە قوربانی
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆى رووداوی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌ر رێگاى ده‌ربه‌ندیخان، شه‌ش ئه‌ندامى خێزانێك بوونه قوربانى.
به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگاى سلێمانى ـ ده‌ربه‌ندیخان، له نزیك گوندى قاشتی، به‌هۆی رووداوێكى وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێل، شه‌ش كه‌سی ئه‌ندامى یه‌ك خێزان بوونه قوربانی.
هاتووچۆی سلێمانی راشیگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌و رووداوه دایك و باوك و دوو منداڵ ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستدا، دوو منداڵى دیكه‌ی هه‌مان خێزان بریندارن.
هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌و خێزانه كوردن، به‌هۆى په‌ڕینه‌وه‌ى ئاژه‌ڵ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه شۆفێره‌كه كۆنترۆڵى له‌ده‌ستداوه و وه‌رگه‌ڕاوه.