راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەرده‌وه‌

"بەخێوکاری قوتابیان و خوێندکاران  دەتوانن فۆرمی بەڵێننامەی بۆ وەرزی دووەمی منداڵه‌كانیان  پڕبکەنەوە"
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تیهه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تیهه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: بۆ سەلامەتیی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران، خۆپارێزیی و بەستنی ماس، بەتەواوی ئیلزامییە و به‌خێوكارانیش قوتابیان ده‌توانن فۆڕمی به‌ڵێننامه‌ بۆ منداڵه‌كانیان بۆ خوێندنی ئۆنلاین پڕ بكه‌نه‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌:

وەک هەموو لایەك ئاگادارن، بەهۆی پشووی وەرزی یەکەمی خوێندن و دۆخی کەشوهەوا، ماوەیەك ناوەندەکانی خوێندن بە داخراوەیی مابونەوە، لە ئێستاشدا ئامارەکانی توشبووان بە ڤایرۆسی (کۆرۆنا و ئۆمیکرۆن) لە بەرزبوونه‌وه‌دایە، بۆ ئەوەی پرۆسەی پەروەردە و فێرکاری بە باشی بەڕێوەبچێت، لەوبارەیەوە هەموو لایەك ئاگادار دەکەینەوە:

1- بۆ سەلامەتیی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران، خۆپارێزیی و بەستنی ماسك بەتەواوی ئیلزامییە، هەرناوەندێکی خوێندن پابەند نەبوونی تێدابێت، پێویستە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا رێکاری کارگێڕیی پێویست بگریتەبەر.

2- داوا لە بەخێوکارانی قوتابیان و خوێندکاران دەکەین، وەرگرتنی ڤاکسین بۆ قوتابیان و خوێندکارانی تەمەن ١٢ ساڵ بەرەو سەرەوە منداڵەکەتان پارێزراوتر دەکات، وەزارەتی پەروەردە هانتان دەدات و کار ئاسانیتان بۆ دەکات، بەمەبەستی وەرگرتنی ڤاکسین بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

3- بەخێوکاری قوتابیان و خوێندکاران دەتوانن فۆرمی بەڵێننامەی بەخێوکار بۆ وەرزی دووەم پڕبکەنەوە، کە دەستەبەری خوێندنی ئۆنلاین یان ئەلیکترۆنی یان پاڵپشتی ماڵەوەیان بۆ قوتابییەکە دەکەن و ئەم مافە رێگەپێدراو دەبێت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئاماژەپێکراو تا بەرواری 10ی 2ی 2022.

وەزارەتی پەروەردە

31ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022

فۆڕمی تایبه‌ت
فۆڕمی تایبه‌ت