قه‌ڵادزێ.. ته‌رمێك گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی راپه‌ڕین دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمێكی له گوندی ئه‌لبانێی سه‌ر به ناحیه‌ی بنگرد له قه‌ڵادزێ راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، كه‌مێك پێش ئێستا ته‌رمی هاووڵاتیه‌ك به ناوی عومەر رەسول مەولان له‌دایكبووی ساڵی 1992، گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه.
پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاند، دوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی به مه‌به‌ستی هۆكاری راسته‌قینه‌ی مردنی، ته‌رمه‌كه بۆ پارێزگای سلێمانی به‌ڕێكرا.
پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی قه‌ڵادزێیه، پیشه‌ی پێشمه‌رگه بووه له لیوای3.
پۆلیسی راپه‌ڕین روونیكرده‌وه، به گوته‌ی شایه‌تحاڵێك كه له‌گه‌ڵیدا بووه، له‌گه‌ڵ ناوبراو چونه‌ته گوندی ئه‌لبانێی سه‌ر به ناحیه‌ی بنگرد، له به‌رزایه‌كانی ئه‌و سنووره له‌سه‌ر به‌فر ترازاوه و پاش ئه‌وه‌ی به‌ربووه‌ته‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه‌ش كرایه‌وه.