"پرسی زیادبوونی باج و گله‌یی هاووڵاتیان گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا"

"تایبەت بە لابردنی باج لەسەر زەوییە بەتاڵەکان، نووسراوێك ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت"
پرسی زیادبوونی باج و گله‌یی هاووڵاتیان گفتوگۆی له‌باره‌ی كرا
پرسی زیادبوونی باج و گله‌یی هاووڵاتیان گفتوگۆی له‌باره‌ی كرا

K24 – هه‌ولێر:

په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باجی هه‌رێم له‌باره‌ی زیادبوونی گله‌یی هاووڵاتیان، كۆبووه‌وه‌.

په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، بە مەبەستی تاووتوێکردنی بابەتی باج لە هەرێمی کوردستان، لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، به‌سه‌رپه‌رشتیی زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیاردەر و ئه‌ندامان و راوێژکارانی لیژنه‌كه، لەگەڵ د. کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باجی هه‌رێم کۆبوونه‌وه‌.

په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند،  لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى له‌بارەی چۆنیەتی و چەندییەتی و زیادبوونی باج و پرسى باجدەران گفتوگۆیان کرد و چەندین پرسیاريان لەبارەی ئەو گلەیی و گازاندانەی سەبارەت بە زیادبوونی باج  ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتیی باجی هەرێم کرد.

په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا نووسراوێک ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت بۆ هەموارکردنی یاسای ژمارە 26ـی ساڵی 1962، (قانون ضریبة العرصات)، تایبەت بە لابردنی باج لەسەر زەوییە بەتاڵەکان.