لە ئیتاڵیا زیاتر لە هەزار په‌ناخواز لە خنکان رزگار ده‌كرێن
.jpg)
K24 - ھەولێر
هێزی دەریاوانی ئیتاڵیا رایگه‌یاند، له نۆ هه‌ڵمه‌تی ده‌ریاییدا بۆ رزگاركردنی په‌ناخوازانی نایاسایی له هه‌رێمه ئاوییه‌كانی ناوچه‌ی سه‌قه‌لیه‌ی باشووری ئیتاڵیا و باكووری ئه‌فریقیا، توانیویانه هەزار و 230 په‌ناخواز لە خنکان رزگار بكه‌ن و ته‌رمێكیش بدۆزنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی هێزی ده‌ریایی ئیتاڵیا، ژمارەی په‌ناخوازه رزگار کراوەکان لە چوار رۆژی رابردوودا گەیشتووتە چوارهەزار کەس.
بەهۆی نزیکی سنوورەکانی ئیتاڵیا لەگەڵ کیشوەری ئەفریقیا، په‌ناخواز رووی تێدەکەن.