گوته‌بێژی پارتی: پۆستی سەرۆك كۆمار تایبەت نییە بە لایەنێكی دیاریكراو
K24- هه‌ولێر:
گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان دەربارەی دەستپێشخەری و پێشنیازەكەی سەرۆك مه‌سعود بارزانی رایگەیاند: بە دەستپێشخەری سەرۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبوسی لەگەڵ موقتەدا سەدر كۆبوونەتەوە.
گوتیشی: ماوه‌یه‌كی زۆر بوو ئه‌م پێشنیازه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ بوو و ده‌رفه‌تێك به هه‌ردوو لایه‌نی ئیتاری ته‌نسیقی و كوتله‌ی سه‌در درا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو خۆیان رێككه‌وتن بكه‌ن، وادیاره لایه‌نه‌كان پێیان باش بوو جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك له‌وپێناوه‌دا بكات، ئه‌مڕۆش ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌ستیپێكرد، به‌و هیوایه‌ین كه به ئه‌نجامێكی گونجاو بگات و له‌م سه‌ردانه‌دا بنه‌مایه‌كی به‌هێز بۆ حوكمڕانی له عێراق دابنرێت.
گوته‌بێژی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌باره‌ت به كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، هیچ ئاماژه‌یه‌ك به كاندیدی هاوبه‌ش نه‌دراوه، پێویست بوو ئه‌و بابه‌ته به‌ر له یه‌كه‌م دانیشتنی خولی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مان یه‌كلایی كرابایه‌وه، به‌ڵام تا ئه‌وكاته براده‌رانی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌وه سوور بوون، كه پۆستی سه‌رۆك كۆمار مافێكی ره‌های حزبه‌كه‌یانه، تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه ده‌توانین بڵێین: ئه‌وان ئاماده‌ییان بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته نه‌بوو.
مه‌حمود محه‌مه‌د جه‌ختیشیكرده‌وه: پۆستی سەرۆك كۆمار تایبەت نییە بە لایەنێكی دیاریكراو، بەڵكو پۆستی كوردستانە و دەبێت لە كوردستان لەسەری رێكبكەوین و نوێنەرایەتی خەڵكی كوردسان بكات.
H.B