نێچیرڤان بارزانی: كاروانى تێكۆشانی ئه‌و دڵسۆزانه‌ى بوونه قوربانيى تيرۆر بۆ هه‌ميشه به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له یادی شه‌هیدانی یه‌كی شوبات رایگه‌یاند، كاروانى تێكۆشان و خزمه‌تى ئه‌و پۆله سه‌ركرده و دڵسۆزانه‌ى بوونه قوربانيى ده‌ستى ڕه‌شى تيرۆر بۆ هه‌ميشه به‌رده‌وامه.
نێچرڤان بارزانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر یادی شه‌هیدانی یه‌كی شوباتی كرده‌وه و نووسیویه‌تی: "به ڕێز و شكۆوه يادى شه‌هيدانى نه‌مرى 1ى شوبات ده‌كه‌ينه‌وه و سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "كاروانى تێكۆشان و خزمه‌تى ئه‌و پۆله سه‌ركرده و دڵسۆزانه‌ى بوونه قوربانيى ده‌ستى ڕه‌شى تيرۆر بۆ هه‌ميشه به‌رده‌وامه. با ياديان هانده‌رى پێكه‌وه‌يى، ته‌بايى و يه‌كڕيزيمان بێت".
به ڕێز و شكۆوه يادى شه‌هيدانى نه‌مرى 1ى شوبات ده‌كه‌ينه‌وه و سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين. كاروانى تێكۆشان و خزمه‌تى ئه‌و پۆله سه‌ركرده و دڵسۆزانه‌ى بوونه قوربانيى ده‌ستى ڕه‌شى تيرۆر بۆ هه‌ميشه به‌رده‌وامه. با ياديان هانده‌رى پێكه‌وه‌يى، ته‌بايى و يه‌كڕيزيمان بێت. pic.twitter.com/wgwA5w45sx
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) February 1, 2022
لە 1ی شوباتی 2004 ھەردوو بارەگای لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەڵبەندی 3ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە رێگەی تەقینەوەی خۆكوژی كرانە ئامانج.
لە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان كاتێك خەڵكی ھەرێمی كوردستان سەرقاڵی جەژنە پیرۆزە و گەردەن ئازایی بوون و دڵخۆش بوون بە بەرقراربوونی ئاشتی و رێكخستنەوە ئیدارەی ھەرێمی كوردستان، لەلایەن گرووپێكی تیرۆرستی دوو تەقینەوە خۆكوژی لە بارەگاكانی مەڵبەندی 3ی یەكێتی و لقی 2ی پارتی لە ھەولێر ئەنجامدران، كە بووە ھۆی شەھیدبوونی 103 كەس لەناویاندا ژمارەیەك سەركردە و بەرپرسی باڵای حكومی و حزبی هه‌بوون و ژمارەیەك كەسی دیكەش برینداربوون.