بە وێنە.. هاووڵاتییانی مەدەنی لە ئۆکرانیا مەشقی سەربازی وەردەگرن
K24 - هەولێر:
لەگەڵ زیادبوونی فشارەکانی پوتین و ناردنی هێزی زیاتر بۆ سەر سنوورەکانی ئۆکرانیا، ترسی هەڵگیرسانی جەنگ زیاد دەکات و هاووڵاتییانی مەدەنی لە ئۆکرانیا خۆبەخشانە دەچنە ریزی هێزە یەدەگەکانەوە و راهێنانی سەربازی وەردەگرن.
بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی "فرانس پرێس"، ژمارەیەک ئەندامی هێزەکانی بەرگری خاکی ئۆکرانیا راهێنانی سەربازییان بە دەیان هاوڵاتی مەدەنی کردووە و چەندین هاوڵاتی مەدەنیش خۆبەخشانە پەیوەندیان بە هێزە یەدەگەکانەوە کردووە.
ژمارەی ئەو کەسانەی راهێنانیان پێکراوە بە نزیکەیی 70 هاوڵاتیی مەدەنی دەبن کە هەندێکیان بە جلوبەرگی سەربازی و چەکی راو و هەندێکیشیان بە جلوبەرگی ئاسایی و چەکی لە تەختە دروستکراو بەشداری راهێنانە سەربازییەکانیان کرد.
به‌پێی راپۆرتێكی "ئه‌ی بی سی نیوز"، له‌گه‌ڵ په‌لكێشكردنی زیاتری سوپای رووسیا بۆ سه‌ر سنووری ئۆكرانیا، ناتۆ ژماره‌یه‌ك كه‌شتیی جه‌نگی و فرۆكه‌ی جه‌نگیی ره‌وانه‌ی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات كردووه، وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ به‌رگریكردن له هاوپه‌یمانه خۆرههڵاتییهكانیان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دانیمارك كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی ره‌وانه‌ی ده‌ریای به‌لتیك و 4 فرۆكه‌ی ئێف 16شی ره‌وانه‌ی لیوانیا كردووه.
رۆژی 24ی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 2022) فه‌ره‌نسا ئاماده‌یی ده‌ربڕی، كه هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له‌ژێر چاودێری ناتۆ ره‌وانه‌ی رۆمانیا بكات، ئیسپانیاش 4 فرۆكه‌ی ئێف 16ی نارده بولگاریا.
به‌رپرسێكی ناتۆ به رۆژنامه‌ی "هێڵ"ی راگه‌یاندووه، هۆڵه‌ندا ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه، كه دوو فرۆكه‌ی جۆری ئێف35 ره‌وانه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی بولگاریا بكات، وێڕای ره‌وانه‌كردنی سه‌دان سه‌رباز و كه‌شتییه‌كی سه‌ربازی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی رووسیا.
زیاتر لە 130 هەزار سەربازی رووسیا لە سەر سنوورەکانی ئۆکرانیا جێگیر کراون و فەرماندەیەکی باڵای سوپای ئەمەریکا بە گەورەترین کەڵەکەبوونی هێزەکان لە دوای جەنگی ساردەوە ناوی دەبات.