له‌سه‌دا 53ـی خاكی عێراق له مین پاك كراوه‌ته‌وه
K24 - هەولێر:
نوێنه‌ری عێراق له رێكه‌وتننامه‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له جیهاندا رایده‌گه‌یه‌نێت، به رێژه‌ی له‌سه‌دا 53 خاكی وڵاته‌كه‌یان له مین پاك كراوه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌زاق، نوێنه‌ری عێراق له رێكه‌وتننامه‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له جیهاندا رایگه‌یاند، له ساڵی 2004ـه‌وه تا ئێستا، به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 53ـی خاكی عێراق له مین پاككراوه‌ته‌وه، كه ده‌كاته رووبه‌ری 6022 كیلۆمه‌تر چوار گۆشه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی عێراق روونیكرده‌وه، له ئێستادا 2761 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه مینی چێندراو له عێراقدا ماون.
ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌زاق، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ناوچه‌كانی باشووری عێراق زۆرترین مین و بۆمب و لووغم تێیدا چێندراوه، پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستییش به پله‌ی دووه‌م دێت، زۆربه‌ی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه جیهانییه‌كان له بواری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین هاتوون له عێراق كار ده‌كه‌ن، جیا له هه‌بوونی به‌رنامه‌ی ناوخۆیی نیشتمانی.
ده‌شڵێت: "هه‌وڵدان بۆ هێنانی رێكخراوی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لابردنی مین له ناوچه‌كانی عێراق، ئه‌وله‌وییه‌تی كاره‌كانی داهاتوومانه، نرخی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی هه‌ر مینێك له سه‌ر عێراق زۆر ده‌كه‌وێت، چونكه جۆره‌های لێ چێندراوه.
رێكه‌وتننامه‌ی ئۆتاوا بۆ لابردن و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له جیهاندا له 5ـی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1996 له نێوان وڵاتان واژوو كرا، له ساڵی 1997 له برۆكسل به‌نده‌كانی راگه‌یه‌ندران و جیهان له‌وه ئاگاداركرانه‌وه، به‌كارهێنان، چاندن، گواستنه‌وه و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له‌مه‌ودوا قه‌ده‌غه‌یه.