ژنێك لەناو کۆپتەری فریاکەوتندا دووانەیەکی دەبێت

باوکی دوو منداڵەکە بەمجۆرە سوپاسی دوو فڕۆکەوانی کۆپتەرەکەی کرد
لەناو کۆپتەری فریاکەوتندا دووانەکەی لەدایکبوون
لەناو کۆپتەری فریاکەوتندا دووانەکەی لەدایکبوون

K24 - هەولێر:

ژنێکی دووگیان لە کۆماری ئودمورتیا لە رووسیا لەناو کۆپتەری فریاکەوتندا، لەکاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە دووانەکەی لەدایکبوون.

بە گوێرەی هەواڵێکی "رووسیا تودەی"، لە شاری "ئیژیڤسک" ژنێک لەکاتی گواستنەوەیدا بۆ نەخۆشخانە لەناو کۆپتەری فریاکەوتندا کۆرپەکانی لەدایکبوون.

ژنە دووگیانەکە کاتی لەدایکبوونی کۆرپەکانی نزیک بووە، بەڵام بەهۆی تێكچوونی رێگاکانی هاتووچۆوە، تیمی فریاکەوتن ناچاربوون بە کۆپتەر ژنەکە بگەیەننە نەخۆشخانە.

کاتێك بە سەلامتی گەیشتنە نەخۆشخانە، باوکی دوو منداڵەکە بڕیاریدا، ناویان بنێت (ئەلکساندەر و ئۆلینگ).

(ئەلکساندەر و ئۆلینگ) ناوی دوو فڕۆکەوانی کۆپتەرەکەیە و باوکی دوو منداڵەکە بەو کارەی ویستی سوپاسیان بکات و پارێزگاری لە چیرۆکی لەدایکبوونی منداڵەکانی بکات.

H.H