سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگیی و بەدواداچوون دەکات

پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

مه‌سرور بارزانی:

ئەمڕۆ سێشەممە 1ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگیی و بەدواداچوون کرد، بۆ کۆچی دوایی مامی.

سەرۆکی حکومەت پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگیی و بەدواداچوون، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، بۆ پەیوەندی و ھاوخەمیی.

H.B