دژه تیرۆری كوردستان ورده‌كاری له‌باره‌ی هێرشی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بنكه‌كانی په‌كه‌كه ده‌خاته‌ڕوو
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا دژه تیرۆری هه‌رێمی كوردستان ورده‌كاری له باره‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مشه‌وی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له سنووری قه‌زای شنگال، ده‌وروبه‌ری مه‌خموور و سنووری سحێلا له دیوی سووریا ده‌خاته‌ڕوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دژه‌تیرۆردا هاتووه، "فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند پێگەیەکی چەکدارانی پەکەکەیان لە چیای قەرەچووغ و شنگال بۆردومان كرد و کوژراو و برینداری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه".
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژەتیرۆری کوردستان، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا شەش پێگەی چەکدارانی پەکەکەیان لە چیای قەڕەچووغ بۆردومان کرد. هاوکات دوو پێگەی دیکەی ئەو چەکدارانەیان لە سنووری سحێلا لە ناو خاکی سووریا (ملا درێژ) و دوو پێگەی دیکەشیان لە چیای شنگال و بارای هاوسنوور لەگەڵ سووریا بۆردومان کردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، بۆردومانەکان زیانی گیانی و ماددییان لێ کەوتووەتەوە.
H.B