دوو وڵات بڕیارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا هەڵدەوەشێننەوە

پێچەوانەی وڵاتانی دیکە بڕیاری جیاواز لەبارەی کۆرۆناوە دەدەن
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - ئەوروپا

دانیمارک یەکەم وڵاتی ئەوروپایە ساڵی 2020 قوتابخانە و شوێنە گشتیەکانی داخست، ئێستاش  یەکەم وڵاتی ئەوروپایە، ئەو بڕیارانەی هەڵوەشاندەوە، بەستنی ناچاری ماسک، کارتی سەوزی ڤاکسین، کردنەوەی هەموو شوێنەکان بەبێ دیاریکردنی کات، نەهێشتنی بڕیاری کۆبوونەوەی گشتی لە ناوەوەو دەرەوە، کردنەوەی هەموو ریستۆرانت و یانەکان، نەهێشتنی رێنمایی خۆپارێزی لە شوێنە وەرزشییەکان و هەموو چالاکییە وەرزشییەکان.

حکومەتی کۆپنهاگن دەیەوێت بەو بڕیارەی رووبەڕووی پاندێمی ببێتەوە و بە تەنها خۆی تەرخانبکات بۆ هەڵمەتی پێدانی ڤاکسینی سێیەم، کە تا ئێستا بە رێژەی لە %60ی دانیشتووان ڤاکسینیان وەرگرتووە.

سەرۆک وەزیرانی دانیمارک میتە فریدریکسن، رایگەیاند "دوودڵ نیم لەوەی بڵێم ماڵئاواییمان کرد لە رێنماییەکانی خۆپارێزی".

گوتیشی: "نازانین لە زستانی داهاتوو گۆڕدراوێکی تر روومان تێدەکات یان نا، بەڵام وەزارەتی تەندروستی چاودێری بارودۆخەکە دەکات و لە کاتی بڵاوبوونەوەی هەر ڤایرۆسێک بەپەلە بڕیاری خۆپارێزی دەدەین".

سەرۆک وەزیرانی دانیمارک راشیگەیاند: "ڤاکسینی چوارەم بەڕێوەیە بۆ پێدانی بە دانیشتووان. تەنها رێنمایی کە دەمێنێت هاووڵاتییانی دەرەوەی شنگن  ناچاردەکات، پێویستە پێوەی پابەندبن تێست و کەرەنتینەیە لەکاتی گەشتکردن بۆ دانیمارک".

حکومەتی دانیمارک لە تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی ساڵی 2021 هەوڵی یەکەمیدا بۆ لابردنی هەموو رێنماییەکان و کردنەوەی هەموو شوێنەکان، بەڵام بڵاوبوونەوەی گۆڕدراوی ئۆمیکرۆن رێگری لە بڕیارەکە کرد.

دانیمارک لەگەڵ بەردەوامی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و گۆڕدراوی ئۆمیکرۆن بە رێژەی لە %1ی 5 ملیۆن و 800 هەزار دانیشتووان  رۆژانە 50-40  هەزار  کەس تووشی پەتاکە دەبن، بەڵام لە بەرامبەریشدا زۆرترین ڤاکسین وەرگیراوە بەراورد بە وڵاتانی ئەوروپا، بە بۆچوونی حکومەتی دانیمارک پەتای کۆرۆنا و گۆڕدراوی ئۆمیکرۆن نەخۆشیەکی ترسناک نین بۆ سەر کۆمەڵگا، کە زۆرتەین ڤاکسین وەرگیرابێت.

بەریتانیاش هەمان بارودۆخی دانیمارکی هەیە لە رێژەی توشبووان بە کۆرۆنا و وەرگرتنی ڤاکسینی سێیەم و هەمان بڕیاری پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی خۆپارێزی داو تەنها هانی دانیشتووان دەدات، بە وەرگرتنی ژەمەکانی ڤاکسین.

لە نوێترین بڕیاری یەکێتی ئەوروپاشدا، کە بەردەوامن لە ناچارکردنی دانیشتووانی وڵاتەکان بە رێنماییەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا، بڕیاریدا کارتی سەوز بۆ گەشتکردن لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا دوای تێپەڕینی 9 مانگ لەوەرگرتنی ڤاکسین، کاریگەری نابێت و پەسەند ناکرێت لە هیچ شوێنێک کە داوای کارتی سەوز بکرێت.