"دایكی محه‌مه‌دی ئه‌مه‌ریكی" كێیه؟
K24 - هه‌ولێر:
ژنێكی ئه‌مه‌ریكی، كه به سه‌ركردایه‌تیكردنی هێزێكی ژنانی داعش له سووریا تۆمه‌تباركراوه، له سووریا ده‌ستگیركرا و له دادگایه‌كی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌تی ڤێرجینیا به 20 ساڵ زیندانیكردن سزا ده‌درێت.
ئیلسۆن فلوك ئیكرین، به "دایكی محه‌مه‌دی ئه‌مه‌ریكی" و هه‌ندێك جاریش به "دایكی جوبرائیل" ناسراوه، به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی لۆجستی و ماددی رێكخراوی تیرۆیستیی داعش تۆمه‌تباركرا دوای ئه‌وه‌ی له سووریا ده‌ستگیركرا، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كه‌م دانیشتنی دادگاییكردنه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌چوو.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "People" ئێلسۆن فه‌رمانده‌ی هێزی "نه‌سیبه"ی ژنانی داعش بووه، له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له سووریا مه‌شقی به ئه‌ندامانی ئه‌و هێزه كردووه.
به پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا، ئێلسۆن ته‌مه‌نی (42) ساڵه، له ویلایه‌تی "كنساس"ی ئه‌مه‌ریكا له‌دایكبووه، به چه‌ند ناوێك ناسراوه، وه‌ك "ئێلسۆن ئیلیزابێس برۆكسن، ئێلسۆن ئیكرین، دایكی محه‌مه‌دی ئه‌مه‌ریكی و دایكی جوبرائیل".
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، په‌یوه‌ندی ئێلسۆن به رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ ساڵی 2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له سووریا بووه، پلانی ئه‌وه‌شی هه‌بووه، هێرشێكی چه‌كداری رێكبخات بۆ سه‌ر زانكۆیه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، فه‌رمانده و رێكخه‌ری هێزێكی چه‌كداری ژنانی داعش بووه، راهێنانی به‌ژنان كردووه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی بۆمبی ده‌ستی و پشتێنی ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئێلسۆن راسپێدرابوو شوێنی مانه‌وه بۆ چه‌كداره نوێیه‌كانی داعش دابین بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وتاره‌كانی داعشی بۆ سه‌ر چه‌ند زمانێك وه‌رده‌گێڕا، وانه‌ی بیروباوه‌ڕی داعشی به منداڵان ده‌گوته‌وه و له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی چه‌ك و به‌ستنی پشتێنی خۆكوژی، راهێنانی پێده‌كردن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی "People" ئه‌و ژنه پێشتر له ئه‌مه‌ریكا مامۆستا بووه، له ساڵی 2012 چووه‌ته سووریا و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری داعش كرووه، ده‌توانێت به 4 زمانی جیاواز قسه بكات.
هه‌رچه‌نده باس له‌وه كراوه، كه له سووریاوه ده‌ستگیركراوه و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی بۆ ئه‌مه‌ریكا گواستراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ساتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، به‌پێی زانیارییه‌كانی دادگا، له ساڵی 2014 تا 2017 چاودێری كراوه، یاساناسان پێشبینی ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و تۆمه‌تانه، بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ زیندانیكردن سزا بدرێت.