بە وێنە.. پیاوێک پزیشکی هاوسەرەکەی کوشت

بە چەقۆ پزیشکی هاوسەرەکەی کوشت
بکوژی پزیشکەکە
بکوژی پزیشکەکە

K24 - هەولێر:

 هێزە ئەمنیەکانی لوبنان هاووڵاتییەکیان دەستگیرکرد کە پزیشکی هاوسەرەکەی بە چەقۆ کوشتبوو.

هێزی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان لە تویتەر رایگەیاند، هاووڵاتییەکی لوبنانی بەناوی (س.ف) لە رێکەوتی 1ـی کانوونی دووەمی 2022، بە چەقۆ پزیشکێکی ددانی لە کلینیکەکەیدا کوشتووە و دواتر لەلایەن ژووری زانیاری ئاسایشەوە دەستگیرکرا.

ئاسایشی لوبنان راشیگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە هۆکاری تاوانەکە ئەوە بووە کە پزیشکەکە چارەسەری ددانی هاوسەرەکەی کردووە و دوای تەواو بوونی، بکوژەکە چارەسەرکەی بەدڵ نەبووە و بووەتە دەمەقاڵێیان و تاوانەکە ئەنجامدراوە.

کلینیکەکە کە تاوانەکەی تێدا ئەنجام درا
ئەو کلینیکەی تاوانەکەی تێدا ئەنجام درا