تۆمه‌تبارێكی داواكراو به هۆی جوانییه‌كه‌ی به‌ناوبانگ ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، پۆلیسی به‌ریتانیا ئاگادارییه‌كی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تبارێك به ناوی "جۆناسان كاهیل" یارمه‌تییان بده‌ن.
وێنه‌ی تۆمه‌تباره‌كه، 95 هه‌زار كۆمێنتی بۆ هاتووه و زۆربه‌ری كۆمێنته‌كانیش له‌لایه‌ن ژنانه‌وه بووه، ئه‌وانیش داوای جۆناسان-یان كردووه، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌ی به هۆكارێكی جیاواز.

ئاماژه به‌وه كراوه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی "یۆرك شایه‌ر" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییكان له‌گه‌ڵ وێنه‌ی "جۆناسان" نووسیویانه: "ده‌توانن له دیاریكردنی شوێنی جۆناسان كاهیل یارمه‌تیمان بده‌ن؟"، وێنه‌كه سه‌رنجی ژنانی راكێشاوه، زۆربه‌یان هه‌ڵوێستی یارمه‌تیدان و دۆزینه‌وه‌یان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌هۆی جوانییه‌كه‌ی.
جۆناسان ته‌مه‌نی 37 ساڵه، به‌هۆی باڵاكه‌ی كه (183) سانتیمه‌تره و ره‌نگی چاوه‌كانی شینێكی كاڵه، به‌لای ئافره‌تانه‌وه رووخسارێكی جوانی هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس به‌هۆی تاوانێك بڕیاری ده‌ستگیركردنی ده‌ركرده‌وه، ناوبانگێكی زۆری په‌یداكرد، زۆر به خێرایی وێنه‌كه‌ی بڵاوبوویه‌وه.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆمێنتی سه‌یر بۆ جۆناسان هاتووه، یه‌كێك نووسیویه‌تی: "باوكه، له‌گه‌ڵ تاوانبارێك تووشی داوی خۆشه‌ویستی بووم"، یه‌كێكی دیكه نووسیویه‌تی: "راسته تاوانی كردووه، به‌ڵام جوانه"، كۆمێنتێكی زۆر له‌سه‌ر جۆناسان سڕاوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شیاوی بڵاوكردنه‌وه نه‌بووه.
روونیشكراوه‌ته‌وه، جۆناسان پێشتر به‌هۆی تاوانێكی دیكه ده‌ستگیركرابوو، دواتر له مه‌رج ئازاد كرابوو، به‌ڵام به‌مدواییانه سه‌رپێچییه‌كی دیكه كردووه، بۆیه پۆلیسی به‌ریتانیا وێنه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و داوای دۆزینه‌وه‌ی ده‌كرد.
